ڕاپۆرتی سەرەتاییی هانا سەبارەت بە ڕوودانی تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە تەوەرەی بانە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتوون، ئەمڕۆ لە تەوەرەی بانە بۆ سەقز و لە نزیک شاری بانە، تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە لە نێوان هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرووپێکی چەکداردا ڕووی داوە.

لەسەر بنەمای ڕاپۆرتە سەرەتایییەکان، ئەم تێکهەڵچوونە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک کەس. هاوکات، سەرچاوە خۆجێیییەکان باس لە گواستنەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی بانە و زیادبوونی ئامادەییی هێزە فریاگوزار و ئەمنییەکان لەم ناوەندە دەرمانییەدا دەکەن.

هەروەها، ڕاپۆرتە سەرەتایییەکان ئاماژە بە برینداربوونی منداڵێک لە کاتی ئەم تێکهەڵچوونەدا دەکەن. لە کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتەدا، ناسنامەی ئەم منداڵە، باری جەستەیی و چۆنیەتیی برینداربوونی بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست نەکراوەتەوە.

هانا بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی ڕەچاوکردنی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی و پاراستنی مەدەنییەکان، خەریکی لێکۆڵینەوە و پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکانی پەیوەندیدار بە ناسنامەی لایەنە بەشدارەکان، ئاماری وردی کوژراو و بریندارەکان و دۆخی مەدەنییە زیانلێکەوتووەکانە. ئەم ڕاپۆرتە بە وەرگرتنی زانیاریی بەبەڵگە و پشتڕاستکراوە نوێ دەکرێتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین