دەستبەسەرکردنی یووسف کەلۆنک‌زادە، مامۆستای زمانی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ

​بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “یووسف کەلۆنک‌زادە”، وەرگێڕ و مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

​بەپێی زانیارییەکان، دەستبەسەرکردنی بەڕێز کەلۆنک‌زادە بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە.

​جێگەی ئاماژەیە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین