رۆژی ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ ئالان حکمەتی راد ماموستای زمانی ئینگلیسی بێ بەڵگەی دادگا لە ێەکێ لە شەقامەکانی مەهاباد لە لاێەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی نەغەدە گواستراوەتەوە.
شایانی باسە پاش ڕاگواستن بۆ زیندان ، هێزە ئەمنیەکان هێرش دەبەنە سەر ماڵی ناوبراو دەست بەسەر کەل وپەلی تایبەتی لەوانە لەبتاب ،هاڕد و کتێبەکانی دا دەگرن .
ئەم بارودۆخە بۆتە هۆی نییگەرانی گەورە سەبارەت بە پەێڕەونەکردنی بنەماکانی دادگایی دادپەروەرانە ،مافی دەستگێشتن بە پارێزەر و ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە لە بارودۆخی ناوبراو.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاوکات جەخت لە ڕوونبوونی ڕەوتی دادوەریەکان دەکات و داواکاری ڕوونکردنەوەی بەپەلەی بارودۆخ و پاراستنی مافەکانی ناوبراو دەکات و خوازیاری کۆتایی هێنان بە دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەیە .
