ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار بووە کە، لە ڕۆژانی ڕابردودا «ساسان پاکڕەوان»، خەڵکی شاری ئیلام، بە دانانی بارمتە بە بڕی ٨ ملیار تمەن، تا کۆتایی قۆناغەکانی دادپەروەری، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی ئیلام ئازاد کراوە.
بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان بەرامبەر ئەم هاووڵاتییە «محاربە» و «تقەکردن» دیاریکراون کە پەیوەندییان بە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ هەیە.
ساسان پاکڕەوان لە ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بە هێرشکردنی هێزە ئەمنیەتییەکان بۆ ماڵی کەسیی لە ئیلام، بەبێ پیشاندانی بڕیاری دادگا، لەگەڵ لێدان دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نەزانراو گوازرایەوە.
شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکردنەکەیدا، لە دەستگەیشتن بە مافە بنەڕەتییەکانی زیندانی، لەوانە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر، بێبەش کراوە و لە کۆتاییدا دوای نزیکەی سێ مانگ دەستبەسەرکردن، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
