هاوڵاتییەکی خەڵکی سنە بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتەوە لە ئیلام کوژرا

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە دەست ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا کەوتووە، شەوی ڕابردوو هاوڵاتییەک بەناوی زانیار مورادی کوڕی عومەر و خەڵکی شارۆچکەی سەعدی لە شاری سنە لە ناوچەی سرمێی ئیلام بەهۆی تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانی لەدەستدا. دەوترێت کە ناوبراو تاکە منداڵی خێزانەکەی بوو. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە ، باوکی زانیار مورادی ساڵانێکی زۆرە وەک ئەندامی سوپای پاسداران چالاک بووە لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵەدا، هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەبارەی چۆنیەتی ڕوودانی ئەم ڕووداوە و هۆکارەکانی تەقەکردنی هێزە سەربازییەکان لە بەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین