ڕاپۆرتی هانا سەبارەت بە گیانلەدەستدانی شەش پێشمەرگەی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە دوای هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی کۆماری ئیسلامی ئێران

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە پشتبەستن بە زانیارییە دۆکیۆمێنتییەکان و لێکۆڵینەوە مەیدانییەکان و داتاکانی کۆکراوەی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ڕایدەگەیەنێت کە لە سەرەتای شەڕە چەکدارییەکانی ئەم دواییەی ٢٨ی فوریەی ٢٠٢٦ەوە، لانی کەم ١٦٤ هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر بارەگا و کەمپەکانی حزبەکانی کوردستانی ئێران لە کوردستانی عێراق تۆمارکراوە. له ئه نجامی ئەو هێرشانه تا ئێستا لانیکەم شەش پێشمەرگه له لایه نه جیاوازه کانی کورد گیانیان له دەستداوه دوایین حاڵەتی تۆمارکراو لە ١٤ی ئاوریلی ٢٠٢٦، لە ناوچەی سورداش ڕوویدا کە لە کاتی هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر بارەگای کۆمەڵەی زەحمتکێشانی کوردستان، خاتوو غەزەل مەولان چەپەرئاوا گیانی لەدەستد. ناوی ئەو کەسانەی لەم هێرشانەدا گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیەیە: ١. جەلال رەشیدی (کاوان)، ئەندامی پارتی ئازادی کوردستان (پاک)، ٤ی مارسی ٢٠٢٦، دێگەڵە، هەولێر ٢. ئیسماعیل ڕەحیمی ( ئاکۆ ) ، ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمتکێشانی کوردستانی ئێران ، ٧ی مارسی ٢٠٢٦ ، زەرگوێزلە ، سلێمانی ٣ . ئومێد وەیسی ( ئومێد روانسەر ) ، ئەندامی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمتکێشانی کوردستانی ئێران ، ١١ ی مارسی ٢٠٢٦ ، زەرگوێزلە ، سلێمانی ٤ . ئیقبال ساڵح پور، ئەندامی ڕێکخراوی خەباتی کوردستانی ئێران، ١٣ی مارسی ٢٠٢٦، هەولێر ٥. فەخرالدین مورادی، ئەندامی ڕێکخراوی خەباتی کوردستانی ئێران،١٣یمارسی ٢٠٢٦، هەولێر. ٦. غەزەل مەولان چەپەرئاوا، ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ١٤ ی ئاوریلی ٢٠٢٦، سورداش. لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتی مرۆییەوە، ئەم هێرشانە دەبێت لەبەر ڕۆشنایی بنەما بنچینەییەکانی حوکمی ململانێ چەکدارییەکان هەڵبسەنگێنرێن. پرەنسیپەکان کە بریتین لە پرەنسیپی جیاوازی نێوان ئامانجە سەربازییەکان و هاوڵاتیان و موڵکی مەدەنی و بنەمای ڕێژەیی لە بەکارهێنانی هێز و بنەمای خۆپارێزی پێویست لە پلاندانان و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان. هەر هێرشێک بەبێ دیاریکردنی سروشتی ئامانجەکە، بەبێ ڕەچاوکردنی سنوورەکانی پێویستیی سەربازی، یان بە زانینی ئەگەری زیانگەیاندن بە زیادەڕەوی و نەگونجاو، ئەنجام بدرێت، دەتوانرێت بە نموونەیەکی ئاشکرای پێشێلکردنی یاساکانی یاسای مرۆیی دابنرێت.

سەرەڕای ئەوەش، هێرشە دووبارەبووەکانی سەر سنوور بۆ سەر ئامانجەکانی ناو خاکی وڵاتێکی تر، بەتایبەتی لە دۆخێکدا کە کاریگەرییەکانی زیاتر لە ئامانجی بانگەشەکراو دەڕوات و بەردەوام ئاسایشی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە. بەردەوامی ئەم هێرشانە تەنانەت لە کاتی ئاگربەستی کاتی ڕاگەیەندراودا ئاماژە بەوە دەکات کە کۆماری ئیسلامی ئێران نەک تەنها پابەند نەبووە بە ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی و سنووردارییەکانی یاساکانی بەڕێوەبردنی ململانێ چەکدارییەکان، بەڵکو لە ڕێگەی بەردەوامی شێوازێکی توندوتیژیی ڕێکخراوەوە، مەودای نائارامی و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا فراوانتر کردووە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە توندترین شێوە یاسایی و ئەخلاقی ئیدانەی ئەم هێرشانە دەکات. بە بەردەوامی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی حیزبە کوردییەکانی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە بە ئاشکرا گوێنەدان بە پابەندییە ناچارییەکانی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی و بنەما بنچینەییەکانی بەڕێوەبردنی لایەنەکانی ناکۆکی و یاساکانی سنووردارکردنی بەکارهێنانی هێز نیشان دا. ئەم ڕەفتارە تەنها سەرپێچییەکی تاک و نائاسایی نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی دووبارەبوونەوەی کردارێکی مەترسیدارە کە پابەندییە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و دەبێت بە لێپرسینەوەیەکی کاریگەر و بەدواداچوون ڕووبەڕوو ببێتەوە.

هانا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەردەوامی ئەم جۆرە هێرشانە جگە لە بێبەشکردنی قوربانیان لە مافی ژیان، هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە و ئاسایشی دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان و کەمترین پارێزگاریکردن لە یاساکانی بەڕێوەبردنی ململانێ چەکدارییەکان. بۆیە داوا دەکەین لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و بێلایەن و کاریگەر لەو هێرشانە بکرێت و ئەو کەسانە دەستنیشان بکرێن کە فەرمانیان داوە و ئەنجامیان داوە و ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە لێپرسینەوە و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو پێشێلکارییانە.

لە هەمان کاتدا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەزگاکانی مافی مرۆڤ و میکانیزمە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان دەکات کە بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر ئەم شێوازە بەردەوامەی پێشێلکارییەکانی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی و کۆماری ئیسلامی ئێران ناچار بکەن بە بەکارهێنانی هەموو ئامرازە یاسایی و سیاسییەکانی بەردەست، پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی بەبێ مەرج جێبەجێ بکات. ئەم جۆرە هێرشانە نەک تەنها مافە بنچینەییەکانی قوربانیان پێشێل دەکات، بەڵکو هێرشێکی بەردەوامە بۆ سەر سیستەمی یاسایی حوکمڕانی ململانێ چەکدارییەکان و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین