بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی مەهدی بەهادۆری لە بەندیخانەی ناوەندی قوچان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: زیاتر لە ٤٧ ڕۆژە مەهدی بەهادۆری شارۆمەندی کورد خەڵکی شاری قوچانی سەر بە پارێزگای خوراسانی رەزەوی دەستبەسەر کراوە و لە بارودۆخێکی یاسایی نادیاردا لە بەندیخانەی ناوەندی قوچان ڕاگیراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی قوچان ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە تاساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و چارەنوسی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە و ئەو لە مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین