بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، عەزیز ئیسماعیلی خەڵکی ئیسلاماوای غەربی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە ئەندامانی دەستەی بەڕیوبەری ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کرماشان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە و وێڕای دەستبەسەرکردنی، دەستیان بە سەر مۆبایلەکانی ئەندامانی خێزانەکەیدا گرتووە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
