دەستبەسەرکرانی دوو برا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئاسماناوا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شەوی شەممە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی ئەمیر حسام سۆهراب نیا تەمەن ١٨ ساڵ و ئەمیر حوسێن سۆهراب نیا تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی ئاسماناوای سەر بە پارێزگای ئیلام. لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵی باوکیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگیران و چارەنوسی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین