دەستبەسەرکرانی ئارمین پیرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئاودانان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢٨ ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی ئارمین پیرانی خەڵکی شارۆچکەی ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە لە جەریانی ڕێورەسمی چلەی عەلیرەزا سەیدی لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتیەکانی بەفرانبار، دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین