بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە جەریانی خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئارین سۆهرابی، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران چاوی لای چەپی بریندار بووە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا؛ هێزە سەرکوتگەرەکان بە چەک تەقەیان لە ئارین سەلیمی کردووە کە لە ئەنجامی ئەم کارە، بینایی چاوی چەپی بە تەواوەتی لە دەستداوە.
ئەم کارە نمونەی ڕوونی پێشێلکاری مافی مرۆڤ، کەڵک وەرگرتنی نایاسایی لە چەک لە دژی خۆپێشاندەرانی سڤیل و پێشێلکردنی مافی ژیان و سەلامەتی شارەمەندانە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای مەحکوم کردنی ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە، داوای ئەنجامدرانی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ، ڕوون و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران و بڕیاردەرانی ئەم تاوانە دەکات.
