رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە: زیاتر لە دە ڕۆژە شارۆمەندێکی کورد بە ناوی فاروق نەدیمی خەڵکی شاری کامێران دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، لە رێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، فاروق نەدیمی بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە سەر شوێنی ڕاگیران، بارودۆخ و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە و بنەماڵەکەشی لە مافی چاوپێکەوتن و ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەو بێبەش کراون.
