کوژرانی یوسف ئیلهامی بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان لە مەشهەد

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی یوسف ئیلهامی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی شارۆچکەی شیروانی سەر بە ئارێزگای خوراسانی باکوور و دانیشتووی مەشهەد، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە گیانبەختکردووە بۆ وەرگرتنی تەرمەکەی ناچار کراون بڕە پارەیەک بە دامودەزگا ئەمنییەکان بدەن.

تەرمی یوسف ئیلهامی لە رێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار لە ئاوایی حەسەناوای سەر بە شارۆچکەی شیروان ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین