کوژرانی سەید شەهاب پیمبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە کرماشان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی سەید شەهاب پیمبەری خەڵکی کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە گەڕەکی نەوبەهاری ئەم شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی ئەم شارۆمەندە لە رێکەوتی ٢١ی بەفرانبار، لە گۆڕستانی باغ فردەوسی کرماشان ئەسپەردە کراوە.

هەروەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد، لە کاتی ڕوودانی ئەم ڕووداوەدا منداڵەکەی ئەم شارۆمەندەش لەگەڵی بووە و بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین