کوژرانی محەمەد خزری بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان لە تاران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی محەمەد خزری تەمەن ٢١ ساڵ کوردی کرمانج، خەڵکی ئاشخانەی سەر بە شاری سمەلقان لە پارێزگای خوراسانی باکور، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە ناوچەی بوموهێنی تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، محەمەد خزری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان فیشەک بەر دڵی کەوتووە و گیانی لە دەستداوە.

شایانی باسە، تەرمی ئەم لاوە دوای هەفتەیەک گەڕانی بنەماڵەکەی لە تاران و ناسینەوەی ڕادەستی بنەماڵەکە کراوە و ڕێورەسمی ئەسپەردە کردنەکەی لە رێکەوتی ٢٤ی بەفرانبار لە ئاوایی چەخماقلووی سەر بە شاری ئاشخانە لە پارێزگای خوراسانی باکور بەڕێوەچووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین