بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی چوارشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی سۆران ئەحمەدی خەڵکی شاری ورمێ، لە بەندیخانەی ناوەندی بۆکان جێبەجێ کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
