رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی مەتین خوسرەوی خەڵکی پاوە و دانیشتووی تاران، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کورد هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
