کوژرانی ئەمیر رەزا میرزایی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە تاران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ئەمیررەزا میرزایی تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی ئاوایی چوارگاوی سەر بە شاری قوروە و دانیشتووی تاران، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

ئەم شارۆمەندە لەگەڵ باوکی لە شاری واوان دوکانی هەبووە و ئەم ڕووداوە لە بەردەم دوکانەکەی ڕوویداوە. تەرمی ئەمیررەزا دوای هەفتەیەک ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەک، بنەماڵەکە بۆ وەرگرتنی تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە بڕی ٣٠٠ ملیۆن تمەنیان داوە. هەروەها ڕێورەسمی ئەسپەردەکردنەکەی لە تاران لە ژێر چاوەدێری و کۆنتڕۆڵی توندی ئەمنی بەڕێوەچووە و ڕێگا نەدراوە تەرمەکەی بۆ قوروە ڕاگوێزن.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین