کوژرانی سەعید روستەم ئابادی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە مەشهەد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: شەوی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی سەعید روستەم ئابادی خەڵکی شاری کەنگاوەر، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە شاری مەشهە، بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان ڕانی بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی و خوێنبەربوونی زۆر، لە نەخۆشخانەی گیانی لە دەستداوە.

سەعید روستەم ئابادی خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین