کوژرانی سەعید سەفەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە ئیلام

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕوژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سەعید سەفەری خەڵکی ئیل دێهبالایی سەر بە پارێزگای ئیلام، کە لە رێکەوتی ١٨ی بەفرانبار بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرابوو، گیانی لە دەستداوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە کوردە لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە رێکەوتی ١٨ی بەفرانبار لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە تەقەی لێکرابوو و دوای ئەوەی فیشەکی بەرکەوتبوو لە لایەن ئەم هێزانەوە بە باتۆم چەندین جار لە سەری درابوو و لە نیهایەتدا دوای یەک هەفتە مانەوەی لە حاڵەتی کۆمادا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، گیانی لە دەستداوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین