بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی ئەبوزەر مراد حاسڵی لە قوروە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٤، ئەبوزەر مراد حاسڵی لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری قوروە دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە.

شایانی باسە، لەگەڵ تێپەڕ بوونی ١٥ ڕۆژ هێشتا هیچ زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین