نادیاری چارەنوسی سێ شارۆمەندی کورد دوای دوو هەفتە دەستبەسەری لە ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لەگەڵ تێپەڕ بوونی دوو هەفتە لە کاتی دەستبەسەر کردنی توندوتیژانە و سەرەڕۆیانە سێ شارۆمەندی کوردی خەڵکی ئیلام بە ناوەکانی میلاد میرزا بەیگی، پەیام میرزا بەیگی و سینا میرزابەیگی، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نیە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ئەم سێ شارۆمەندە دوو هەفتەیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا بنەماڵەکانیان لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنیان بێبەش کراون.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین