دەستبەسەرکرانی شوان عەبدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری باشماخی مەریوان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی شوان عەبدی تەمەن ٤٥ ساڵ، خەڵکی شاری مەریوان، لە کاتێکدا لە سنووری باشماخ خەریکی کاربووە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەر سنوور دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، ماوەی ٢٥ ڕۆژە ئەم شارۆمەندە دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین