بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی میلاد فەرۆخی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی ئیسلاماوای غەرب، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی ئەم شارۆمەندە لە رێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار، لە گۆڕستانی ئاوایی وەنایی ئەسپەردە کراوە.
