رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی سەعید تروەند تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵکی مێهران، پەیمانکاری کۆمپانیای نەوت لە ئاودانان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئەم شارە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، تەرمی ئەم گیانبەختکردووە دوای پێنج ڕۆژ بە هەڕەشە و وەرگرتنی بەڵێننامەی نوسراو، ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە. تەرمی سەعید تروەند ڕۆژی سێشەمە ٢٣ی بەفرانبار لە شوێنی لە دایکبوونەکەی، ئاوایی چاڵاو ئەسپەردە کراوە.
