کوژرانی مەیسەم نەزەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە کرماشان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، مەیسەم نەزەری شارۆمەندی تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی شاری کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی هانا، تەرمی ئەم شارۆمەندە دوای گوشار خستنە سەر بنەماڵەکەی، لە بری وەرگرتنی بڕی ٧٠٠ ملیۆن تمەن لە لایەن حکومەتەوە ڕادەستیان کراوەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین