رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی پێشەوا ساڵحی خەڵکی مەریوان، بەشێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگۆێزراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی ئەم شارۆمەندە، بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کۆمەڵێک کەل و پەلی کەسی ئەودا گرتووە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
