گیانبەختکردنی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان لە کەرەج

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، سێ ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوەکانی بیژەن موستەفەوی خانەنشینی ئاموزش و پەروەرش(پەروەردە) خەڵکی سۆنقۆر، هاوسەرەکەی زەهرا بەنی عامریان خانەنشینی رێکخراوی تەئمین ئیجتماعی و دانیاڵ موستەفەوی منداڵە تەمەن ١٩ ساڵانەکەیان، لە ئەنجامی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کەرەج گیانیان لە دەستداوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو بنەماڵەیە لە کاتی ڕووداوەکەدا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا بوون کە هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتیەکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لە ئۆتۆمبێلەکەیان کراوە.

شایانی باسە، داوود موستەفەوی کوڕە گەورەی ئەم بنەماڵەیە لە کاتی ڕووداوەکەدا لە ئۆتۆمبێلەکەدا بووە بەڵام تا ساتی ئامادە کرانی ئەم ڕاپۆرتە هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر بارودۆخی جەستەیی و چارەنوسی لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین