گیانبەختکردنی هولاکۆ ئەیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی کرماشان

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، هولاکۆ ئەیوانی، وەرزشکاری خەڵکی ئیسلاماوای ڕۆژاوا، سەر بە کرماشان، لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی کرماشان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران گیانی خۆی لە دەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی هانا، هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەت بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شەڕ دەستیان کردووە بە سەرکوتی ناڕازییان.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین