دەستبەسەر کرانی کارزان بەهمەنی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٠ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی کارزان بەهمەنی خەڵکی ئاوایی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاری مەهاباد، بە شێوەی سەرەڕۆیانە و هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین