بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤(٨ی دیسامبری ٢٠٢٥) دوو شارۆمەند بە ناوەکانی کاوە کۆڵە و قادر کۆڵە، خەڵکی ئاوایی “کانی ڕەش”ی سەر بە شاری بۆکان، لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردوون.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە.
