جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی شەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٦ی دیسامبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ئەمین پەناهی زادە خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندی سنە جێبەجێ کراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها