بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٤ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی ئومید بادی خێزاندار، باوکی منداڵێک، وێنەگر و ڤیدیۆگرافەر، دانیشتوویی مەجبوراوای بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم شارۆمەندە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوەکە هەروەها زیادی کرد، لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە سەر کەلوپەلی کەسی و کامێرکانیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
