بە پێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ڕوژانی ١١ تا ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٢ تا ٥ی دیسامبری ٢٠٢٥) لانیکەم ١٠ شارۆمەندی کورد لە شارەکانی بۆکان، شنۆ و نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر و بۆ کۆمەڵێک شوێنی نادیار ڕاگوێزراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٤، شەهرام نەجاری خەڵکی ئاوایی دلۆی سەر بە شاری ورمێ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤، سەید ئیسماعیل سەید مەحمودیان خەڵکی شنۆ و هێرش پەرنیا خەڵکی نەغەدە و دانیشتوویی چشمەگوڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کراون.
ڕوژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤، شوانە ئیبراهیمی خەڵکی ئاوایی ئاڵکاوی، حەسەن شادیخاخەڵکی ئاوایی سینگان و شۆڕش سەرروتی خەڵکی ئاوایی نیلوانی سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
هەروەها هەینی ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤، سولەیمان ئیسماعیلی تەمەن ٦٠ ساڵ، خەڵکی میراوای بۆکان، ئەحمەد زرەنگ خەڵکی ئاوایی گڵۆڵان و دیان رەسوڵپور و دیار حاجی رەسوڵپور خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی زانیاریەکانی هانا، دەستبەسەر کردنەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە چەند حاڵەتێکدا بە بەکارهێنانی توندوتیژی و هەڵکوتانە سەر ماڵ ئەنجام دراون.
