بانگ کرانی ئەیوب جەوانپور بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٤ی دیسامبری ٢٠٢٥) ئەیوب جەوانپور چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای دووخرانەوەی(تەبعید) بۆ شاری باوی سەر بە پارێزگای خوزستان بانگ کراوە و تا ڕۆژی هەینی ١٤ی سەرماوەز واتە بەیانی پێویستە شاری سەقز بەجێبهێڵێت.

ئەیوب جەوانپور ڕۆژی دووشەممە۱۳ی گەلاوێژی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزراوە و لە ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەیوب جەوانپور لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ئەشکەنجە کرابوو.
لە خەرمانانی ساڵی ۱۳۹۶ به هۆکاری  بەشداری لە گردبوونەوەی پشتیوانی لە گشتپرسی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کرا و دواتر  لە ٣ی  خەرمانانی ۱۴۰۱، لە بزوتنەوەی “ژن، ژیان ، ئازادی” جارێکی دیکە دەستبەسەر ودوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .
هەروەها ساڵێک دواتر لە ڕێکەوتی ۲۰ی جۆزەردانی ۱۴۰۲، بۆ سێهەمین جار دەستبەسەر کرا و دوای سێ مانگ لە دەستبەسەر بوون لە  ئیدارەی  ئیتڵاعات بۆ زیندانی سەقز ڕاگوێزرابوو.
ئەیوب جەوانپور لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سزای  سێدارەی چوار  زیندانی سیاسی کورد لە  بەفرانباری ۱۴۰۲، مانی لە خواردن گرت و بۆ ماوەی یەک حەفتە  لە ژۆری تاکە کەسی ڕاگیرابوو.
ناوبراو دوای یەک ساڵ  زیندان، سزای ۱۵ مانگ دوورخستنەوە بۆ شاری باوی لە پارێزگای   خوزستان سێ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین