رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١ی دیسامبری ٢٠٢٥) کۆڵبەرێک بە ناوی سیاوەش جەوانی خێزاندار و خەڵکی ئاوایی تاڵەجەڕی سەر بە قەزای سەرشیوی سەقز، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بریندار بووە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لاوە لەگەڵ کۆمەڵێک کۆڵبەری تر، لە ناوچەی سنووری بەستامی سەر بە قەزای سەرشیوی سەقز لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە تەقەی لێکراوە و ڕانی بریندار بووە.
هەروەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد، لە جەریانی ئەم تەقەی کردنە چەن ئەسپێکی کۆڵبەرەکانیش بریندار بوون.
