رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) دوو شارۆمەند بە ناوەکانی ئازاد سوبحانی خێزاندار باوکی منداڵێک و زانیار مورادی خێزاندار و باوکی منداڵێک هەردووکیان دوکتۆری ددان و خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراون.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم دوو پزیشکە لە شوێنی کارەکانیان بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتووخانەی شەهرامفەری سنە ڕاگوێزراون.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.
