بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی شەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی یارموراد حەسەنوەند خەڵکی پارێزگای لوڕستان، لە بەندیخانەی ناوەندی خوڕەماوا جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.
