جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی حەمید بابایی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی حەمید بابایی خەڵکی سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندی سنە جێبەجێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم بەندکراوەیە ساڵی ١٣٩٩، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست”دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین