بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزڵوەری ١٤٠٤( ٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “یەزدان شێربەندی” خەڵکی ئاوایی گەوهەراوای سەر بە ماهیدەشت، لە کاتی کار لە گەڕەکی تەعاونی کرماشان، بە هۆی بەربوونەوە لە داربەستی ئاسنی گیانی لە دەستداوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕووداوەکە لە جەریانی ئەنجامی کاری بیناسازی ڕوویداوە و ئەم کرێکارە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە.
شایانی باسە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی سەلامەتی شوێنی کار و بێبایەخی خاوەنکارەکان لە ئاست بنەماکانی سەلامەتی و پاراستن، ژمارەی ڕووداوەکانی شوێنی کار لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران لە هەڵکشاندایە. بەپێی ڕێکەوتن و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و یاسای کار، حکومەتەکان پابەندن بە دڵنیابوون لە تەندروستی و سەلامەتی کرێکاران لە شوێنی کاردا.
