رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، کچەمنداڵێک بە ناوی “ڕۆژان زارعی” تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی دیواندەرە، بە هۆی توندوتیژی خێزانی و بریندار کردنی لە لایەن دایک و براکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی (خومەینی) ئەم شارە ڕاگوێزراوە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دایکی ڕۆژان بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەری و ملی بە قوڵی بریندار کردووە. دوابەدوای ئەم ڕووداوە ڕۆژان بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیر ڕاگەینراوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قوڵی لەئاست ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە، داوای پشتیوانی یاسایی لە ڕۆژان لە لایەن دامەزراوە مەدەنیەکان و چالاکوانانی مافی مرۆیی دەکات. هانا لە سەر کۆتا بارودۆخی تەندروستی ڕۆژان زانیاری بڵاو دەکاتەوە.