گیانلەدەستدانی ڕەسوڵ داراب کرێکاری جۆشکاری(لەحیمکاری) بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتووبە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممه ۱۳ی ڕەزبەری ۱٤۰٤ (٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥)، کرێکارێکی جۆشکاری(لەحیمکاری) بە ناوی ” ڕەسوڵ داراب” خەڵکی شاری سەقز ، لە کاتی جۆشکاری لە بینایەکی ۴ نهۆمی لە شەهرەکی زاگرۆس بەهارستانی ئەم شارە به هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستداوە.

ڕەسوڵ داراب تەمەن ٤٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین