کوژرانی ژنێک بە دەستی هاوسەری پێشوویی لە کرماشان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پوشپەڕی ١٤٠٤، ژنێکی لاو بە ناوی “مۆحەدێسێ میرزایی” خەڵکی کرماشان ، بە دەستی هاوسەری پێشوویی بە ناوی “محەمەد کەرەمی” کوژراوە .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ بکوژەکە بە بیانوویی گفتوگۆ بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ژیانی هاوبەش مۆحەدێسێ دەبینێت و دوای ئەوەی کە دەبێتە دەمەقاڵە و شەڕیان ، کوشتوویەتی .

مۆحەدێسێ میرزایی تەمەن ٣٠ ساڵ و دایکی کوڕێکی تەمەن پێنج ساڵ بوو و تەرمەکەی ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی چوار مەرجانی کرماشان بە خاک سپێردراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین