دەستبەسەرکران و ڕاگوێزانی قانع خاتری بۆ زیندانی سنە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە : ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی پوشپەڕی ١٤٠٤، قانع خاتری ، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای زیندانەکەی خۆیی بە زیندانی ناوەندی ئەم شارە ناساندووە .

ئەم چالاکی مەدەنیە ، پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی قازی “موستەفا عەزیزی” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” سزای هەشت مانگ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرابوو .

ناوبراو پێشتر لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی ڕێبەندانی١٤٠٤،  لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزرا و دوای کۆتایی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئەم شارە ڕاگوێزرا و دواتر لە رێکەوتی ٢ی ڕەشەمەی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو .
ناوبراو پێشتر لە رێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣، بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە بانگ و دوای چەند کاژێر لێپرسینەوە ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین