دەستبەسەرکرانی سمکۆ مەعروفی چالاکی ژینگە پارێزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا: ڕۆژی دووشەممە ۹ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “سمکۆ مەعروفی” چالاکی ژینگەپارێز و زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی بوکان ، بە شێوەی خۆسەرانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە . 

بە گوتەی سەرچاوەیەکی هانا ، هێزە ئەمنییەکان بە چەند ئۆتۆمبێلێک ماڵی ناوبراویان  گەمارۆداوە.
جێ ئاماژەیە؛ کە سمکۆ مەعروفی پێشتر چەند جارێک بەهۆی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزییەوە دەستبەسەر و زیندانی کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین