دەستبەسەر کرانی لانیکەم پێنج شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی پوشپەڕی ١٤٠٤، لانیکەم پێنج شارۆمەندی خەڵکی مەریوان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران .

ناسنامەی ئەم شارۆمەندانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “حەمزە عوسمانی تەمەن ٢٤ ساڵ ، ئەحسەن عوسمانی تەمەن ٢٢ ساڵ ، کوڕی ئەسعەد ، عەبدوڵڵا باخە تەمەن ٣٥ ساڵ ، ئومید باخە تەمەن ٣٠ ساڵ کوڕی عەلی و ساڵح راهنەوەرد٢٨ ساڵ کوڕی سەعید خەڵکی مەریوان ، سەلمێنراوە .

بە گوتەی سەرچاوەیەک ؛ هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە ماڵی ئەم شارۆمەندانەیان پشکنیوە و هەڕەشەیان لە بنەماڵەکانیان کردووە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندانە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین