بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٧ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هێزە نیزامییەکان لە ناوچەی سنووری “ئاوپەڕ” تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی لاو کوژراوە و کۆڵبەرێکیش بریندار بووە .
بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا ، ناسنامەی کۆڵبەرە گیانبەختکردووەکە “سەیوان عەبدوڵڵا زادە” تەمەن ٢٤ ساڵ ، کوڕی ساڵح و خەڵکی ئاوایی “حەوت تاش”ی سەر بە بانەیە .
هەروەها لە جەریانی ئەم تەقە کردنە کۆڵبەرێک بە ناوی “حوسێن” خەڵکی ئاوایی “کێلەشین”ی بانە بە سەختی بریندار بووە و دوخی تەندروستی ناجێگیر ڕاگەینراوە .
هانا زانیویەتی ئەم دوو کۆڵبەرە نزیک کاژێر دوو تا سێی شەو لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ ئاوایی کەوتوونەتە بۆسەی هێزە نیزامییەکان و لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە ١٠ ئەسپی کۆڵبەرەکانیش کۆژراوە و بارەکانیان دەستی بە سەردا گیراوە .