مامۆستا بەرزان مەلەکی سزای ساڵێک زیندانی تەعزیری و لێسەندنەوەی هەتاهەتایی جلوبەرگی مامۆستایەتی بە سەردا سەپێندرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوو مامۆستا بەرزان مەلەکی ئیمامی هەینی و جەماعەت و لە مامۆستایان مزگەوت جامیعەی شێخینی شاری سنە ، لە لایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی هەمەدان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” سزای سالێک زیندانی تەعزیری و لێسەندنەوەی هەتاهەتایی جلوبەرگی مامۆستایەتی بە سەردا سەپێندرا .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ڕۆژی شەممە ٧ی پوشپەڕی ١٤٠٤، سزای دەرکراو لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە لە لایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی هەمەدانەوە بەم مامۆستا ئایینیە کوردە ڕاگەینراوە . کۆتا کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی سەر ئەو ، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پوشپەڕی ١٤٠٤، لە دادگای ئاماژە پێدراو بەڕێوەچوو .
مامۆستا بەرزان پێشتریش لە لایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی هەمەدان بانگ کرابوو .

ئەم مامۆستا سوننە مەزەبە کوردە کە پێشتر بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو ، بۆ پێشکەشکردنی کۆتا بەرگریەکان لە خۆیی ، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بانگی ئەم دادگایە کراوبوو .
ناوبراو پێشتریش لە ڕۆژی دووشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوای بانگ کران و ئامادە بوونی لە دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی هەمەدان لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .
مامۆستا بەرزان ڕۆژێک پێش دەستبەسەر کرانی واتە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردان ، بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە بانگ کراو ماوەی نزیک بە دوو کاژێر لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرابوو .

هەروەها پێشتریش لە ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگای دێولان بۆ سنە بە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلی هەڵگری مامۆستا مەلەکی و شاگردەکانی ڕێگریان کربوو لە ڕۆیشتیان بۆ زاهیدان کە لە سەر بانگهێشت کرانی فەرمییان بۆ مزگەوتی مەکی بوو و ئەم مامۆستایە و شارگردەکانیان بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرابوون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین