گیانلەدەستدانی لاوێکی کورد بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە سنە

هانا زانیویەتی ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پوشپەڕی ١٤٠٤، لاوێک بە ناوی “ئازاد عنایەتی” دانیشتووی شەهرەکی دوشانی سنە ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لە دەستداوە .

شایەتحاڵان بە هانایان ڕاگەیاندووە ئەم کەسە بە بازگەی سێ ڕای مەریوان- سنەدا تێپەڕیوە لەناکاو هێزە ئەمنییەکانی ئامادەبوو لە شوێنی ڕووداوەکە بەبێ هیچ جۆرە ئاگادارکردنەوەیەک تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە .
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ کام لە هێزە ئەمنییەکان لە لایەن داواکاری گشتیی پارێزگای سنەوە یان داواکاری گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە بە تاوانی کوشتنی ئەم شارۆمەندە دادگایی نەکراون .
هانا دان بەوەدا دەنێت کە دوابەدوای ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران ، توندوتیژی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بە شێوەیەکی سیستماتیک لە شارەکانی کوردستان زیادی کردووە و شارۆمەندان تووشی هەڕەشە ، ڕفاندنی و زەوتکردنی خۆسەرانە لە ئازادی بوون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین