بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێک کورد بە ناوس “سامان کاکەمەمی” خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٣ی پوشپەڕ ، چوار شارۆمەندی دیکە بە ناوەکانی “ئەمین باشکوی ، کاوە قادری ، رەحمان خالخانی و فەرهاد کەریمی ، خەڵکی نەغەدە ، بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزە ئەمنییەکان لە جەریان دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندانە دەستیان بە سەر مۆبایل و لابتۆپی ئەواندا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .
شایانی باسە لە سێ ڕۆژی ڕابردوو لانیکەم شەش شارۆمەندی کورد لە نەغەدە بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانیان بەردەست نیە .
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قوڵی بە نسبەت بەردەوامی دەستبەسەر کردنی خۆسەرانەی شارۆمەندانی کورد ، داوای ڕونکردنەوەی بارودۆخی یاسایی و شوێنی ڕاگیرانی دەستبەسەر کراوان و پابەند بوونی دامودەزگا ئەمنی و دادوەریەکان بە پێوەرەکانی مافی مرۆڤ و یاسا ناوخۆییەکانی وڵات دەکات .